سۆسیالیست كار بۆ بەستنی كۆنگرەی حەوت دەكات

پۆڵەتیك پرێس

حزبی سۆسیالیست دیموكارتی كوردستان لەرێگەی بەستنی كۆنفرانسە ناوخۆییەكانیەوە كار بۆ بەستنی كۆنگرەی حەوتی خۆی دەكات، بەرپرسانی ئەو حزبەش ئاشكرای دەكەن، محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست مافی ئەوەی هەیە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سكرتێر بپاڵێوێتەوە.

رزگار غەفور كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لە ئێستادا دەستیانكردووە بە ئەنجامدانی كۆنفرانسە ناوخۆییەكان و ئامادەكاری بۆ بەستنی حەوتەمین كۆنگرەی حزبەكەیان دەكەن.

وتیشی، “لەكۆنگرەدا پەیڕەوی ناوخۆ دادەڕێژرێتەوە و بەپێی ئەو رەشنوسەشی بۆ كۆنگرە دانراوە ئەوە دیارینەكراوە سكرتێر تا چەند خول دەتوانێت لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە”.

باسی لەوەشكرد، بەپێی رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنفرانسە ناوخۆییەكانیان ئەنجام دەدەن، ئەگەر رەوشی كۆرۆنا پەرەنەسێنێت ئەوا پێش هاتنی ساڵی نوێ كۆنگرەی حەوتەم ئەنجام دەدەن.

حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەرێكەوتی 8/8/1976 لەلایەن مەحمود عوسمان و عەدنان موفتی و ڕەسول مامەند دامەزراوە و ئێستا محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری ئەو حزبەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا