كازمی بانگهێشتی ئەردۆگان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیای كرد، بەمەبەستی بەشداری لەكۆبونەوەیەكی لوتكەی وڵاتانی دراوسێ كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی ئابی 2021، میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیای بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆكانی وڵاتانی دراوسێدا ئامادە بێت .

هاوكات وەزارەتی دەروەی عێراقیش لە بایاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بانگهێشتەكەی ئەردرگان لەرێگەی نامەیەكی فەرمیەوە بووە كە لەرێگەی فوئاد حسێن بۆی نێردراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لەبەغدا كۆبونەوەیەكی لوتكە بەبشداری سەرۆكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانە و چەند پرسێكی دیكە بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا