نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسانی جیهان و کاریگەرییەکانی پاشەکشەی ئەمریکا و ئەوروپاوە خواست لەسەر سوتەمەنی کەمیکرد و بەهۆیەوە نرخی نەوت دابەزی.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 103 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 97 دۆلار و 61 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی ڕێکخراوی ئۆپیک و گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەبارەی گۆڕانکاری لە ستراتیژی کارکردنیان کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا