هاوردەکردنی سێ جۆر بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، هاردەی پەتاتە و تەماتە و شووتی قەدەغەکرا.

ئەمڕۆ شەممە23ی ئەیلول، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی وەزیری کشتوکاڵی لەسەرە ڕایگەیاند، لەپێناو پاڵپشتی جوتیاران و پاڕێزگاری لەبەروبوومە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان ،دوابەدوای نوسراوی داواکاری وەزارەتمان و هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ، بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابوری ،بڕیاڕدرا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و پەتاتە و شووتی) لەدەروازە و مەرزەکانی سنوری ناوەراست و خوارووی عێراق.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە گرنگە وادەکات کە بەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی و بەیەکەوە کارکردن بۆ یەکخستنی (ڕۆژنامەی کشتوکاڵی) لەپێناو ڕەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت، هیوادارم جوتیارانی بەڕێزمان سوود لەم بڕیارە وەربگرن و ببێتە مایەی کارئاسانی و ساغبونەوەی بەرهەمەکانیان و دابینکردنی پێویستیەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق .

May be an image of ticket stub, map and text

 

May be an image of ticket stub and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا