پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەناد، وەک بەغدا هەوڵ دەدەن کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروست بکەن.
حازم ئیسماعیل بەرێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ”ئێستا خەریکین وەک بەغداد کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروست بکەین، هەوڵمانداوە هه‌ر خانه‌نشینێك كارتی خۆی هه‌بێت و بتوانێت سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك بكات هه‌ندێك ئامێر و ئالیه‌ت داده‌نرێت كه ئه‌و قه‌ڵه‌باڵغیه دروست نه‌بێت و خانه‌نشینان بتوانن به كارت مووچه‌كانیان وه‌ربگرن
دەشڵێت”ئومێده‌وارین ئه‌مساڵ 2022 دابەشکردنی موچە بە ئەلیکترۆنی بەسەر خانەنشیناندا جێبه‌جێ بكرێت كه حكومه‌ت له‌و هه‌وڵەدایه‌دا، ئومێده‌وارم ئه‌مساڵ كۆتایی ساڵی ناخۆشی خانه‌نشینان بێت، بۆ ئەوەش ڕۆژانه له‌كاركردنداین، ئێمه زۆر زۆر نیگه‌رانین له‌و بارودۆخه. ”
ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر هه‌وڵێكی زۆریانداوه كه سیسته‌می ئه‌لكترۆنی بۆ خانه‌نشینان دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ زیاتر له كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵمانداوه، ئه‌وه دوو ساڵه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی UNDP ئیش ده‌كه‌ین سیسته‌مێكی ئه‌لكترۆنیمان دروستكرد كه 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت ئه‌م 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له‌مەودوا ئیشی خانه‌نشینان به كاغه‌ز و به فایل نایه‌ته لای ئێمه، به‌ڵكو به ئه‌لكترۆنی دێت
وتیشی، “ئەوە سیسته‌مێكی زۆر زانیاری و ڕێكوپێكه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌و سیسته‌مه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی سه‌ر به حكومه‌تن هه‌وڵیانداوه چه‌ند بانكێكیان به ئه‌لكترۆنی كردووه ئێستا خه‌ریكن وه‌كو به‌غداد كارتی ئه‌لكترۆنی دروست ده‌كه‌ن بۆ خانه‌نشینان.”
ڕوونیشی کردەوە، هۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی بەردەم بانکەکانی گەڕاندەوە بۆ ژمارەی زۆری خانەنشینان بە بەراورد بە ژمارەی ئەو بانکانەی موچە دابەش دەکەن، لەو ڕووەوە دەڵێت” ژماره‌ی خانه‌نشینان زۆره، هه‌ندێكجاریش ده‌بینرێت له یه‌ك ڕۆژدا مووچه‌كه دابه‌شده‌كرێت ئیتر 250 هه‌زار خانه‌نشین ڕوو له بانكه‌كان ده‌كه‌ن،