سبەینێ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە سلێمانی دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی چوارشەممە، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بە دروشمی نوێگەری لە کاردا و کۆدەنگی لە بڕیاردا دەستپێبکات.

سبەی چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 9:00 سەرلەبەیانی، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، پێجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە بەژداری 600 ئەندام دەستپێبکات و سێ رۆژ دەخایەنێت.

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەبەژداری 600 ئەندام دەبێت. کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکان بەڕێوەچوو، سەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکان کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد.

لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بڕیارە ئەندامانی سەرکردایەتی لە 124 ئەندامەوە کەم دەکرێنەوە بۆ 51 کەس و یەک کەسیان دەبێت بە سەرۆک و 50یان دەبن بە ئەندام.
رۆژی 20ی ئابی 2023، بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک کۆبووەوە و تییدا بڕیاردرا لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، رۆژی 27ی 9ی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا