پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور روو لەسەر بەشەكانی باشووری عێراق دەكات شەپۆڵێكی باران بارین روو لەم ناوچەیە دەكات كاریگەری ئەم شەپۆلە درێژدەبیتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكەمان لە رۆژی چوارشەممە .

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، باران بارین سەرەتا لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم دەست پێ دەكات پاشان درێژدەبیتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان درێژدەبێتەوە.

باس لەوەش دەكات باران بارین بە ئاستی جیاجیا دەبارێت سەرەتا پاشان دابارین لە ماوەی هاتنی كاریگەری ئەم شەپۆلە بە شێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ كات لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، بەڵام بەو رێژەیە نابێت كە كاریگەری لافاوی هەبێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت .

رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەكات رۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتای دێت لەسەر ناوچەكەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا