فەرەنسا و ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرەنسا بەنیازە میکانیزمێک لە چوارچێوەی گروپی حەوتدا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئۆکرانیا دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیا دابمەزرێنێت، ئەمەش بە پێی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی کە لەم دواییانەدا لە نێوان پاریس و کیێڤ واژۆکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیادا هاتووە، بەشداربووان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی گروپی حەوت و وڵاتانی دیکە بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئۆکرانیا.

لە رێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فەرەنسا ژێرخانی ئۆکرانیا دەپارێزێت، ئەویش بە رێگەی سەربازی، بە شێوەیەکی سەرەکی بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی.

ئەوەشهاتووە، بەشداربووان پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی توانای دۆزینەوە و رێگریکردن و وەستاندنی هەر دەستدرێژییەکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئۆکرانیا بکەن.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشتر رایگەیاندبوو، رێککەوتنی ئەمنی پاریس و کیێڤ بۆ ماوەی 10 ساڵ واژۆ کراوە و تا ئەوکاتەی ئۆکرانیا پەیوەندی بە ناتۆوە دەکات، کاری پێدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا