پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەدەست، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا هاوکاری ئابووری بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت.
گێرد مولەر، وەزیری کاروباری هەماهەنگی ئابوری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا رایگەیاند، هاوکارییە ئابوورییەکان بۆ ئەفغانستان رادەگرن.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی تەنانەت یەک سەنتیش پێشکەش بە ئەفغانستان ناکات، ئەگەر بێت و تاڵیبان دەسەڵات بگرێتەدەست و لەو وڵاتە شەریعەتی ئیسلام پەیڕەوبکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەڵمانیا ساڵانە 430 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئەفغانستان دەکات.