ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنا لە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا ٦٠٥ توشبووی نوێ تۆمارکراوە، هاوکات، ٤٧١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ئەیلول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا ٦٠٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەجۆرێک، ٢٥٤ کەس لە هەولێر، ١٠٧ کەس لە سلێمانی، ١٩٠ کەس لە دهۆک، ٢٨ کەس لە هەڵەبجە و ٢٦ کەس لە گەرمیان توشبوون.

هاوکات، ٤٧١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە بەجۆرێک، ١٩٢ کەس لە هەولێر، ١٨٩ کەس لە دهۆک، ٣٩ کەس لە گەرمیان، ٢٦ کەس لە سلێمانی و ٢٥ کەس لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێک، نۆ کەس لە سلێمانی، هەشت کەس لە هەولێر، حەوت کەس لە دهۆک، دوو کەسیش لە هەڵەبجە و گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

لەماوەی رابردوودا، ٣٩ هەزار و ٩٤٦ کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٥ هەزار و ٢٦٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا