عێراق ئامادەكاری بۆ گەشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات

ئەم بابەتە 45 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئامادەكارییان بۆ گەشتن و چۆنیەتی پاراستن و دابەشكردنی ڤاكسینی فایزەری كۆرۆنا كردووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەم نزیكانە ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و پلانیان بۆ چۆنیەتی هەڵگرتن و پاراستنی ڤاكسینەكە لە شوێنی پارێزراوی پلەی نزمدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڤاكسینەكە لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكاندا هەڵدەگیرێن و دەدرێتە ئەو كەسانەی كە لەم قۆناغەدا زیاتر پێویستیان پێیەتی.

وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوەكردوەتەوە، كارمەندانی تەندروستی مەشقیان پێكراوە بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە، وەزارەتەكەشیان بە یەكسانی و بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشی دەكەن.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق دڵنیاییدا لەوەی پشكی هەرێم لە ڤاكسینەكە دەنێرن، هاوكات راشیگەیاند، كارمەندانی تەندروستی، هێزەكانی ناوخۆ، ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ كەسانێك كە تەمەنیان سەرو 50 ساڵە یەكەم كەس دەبن ڤاكسینەكەیان دەدرێتێ.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک