وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین داوای کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی دەکات

هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی لە غەززەی پایتەختی فەلەستین لە رێککەوتی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، پاش ئەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاویان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بۆردوومانەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین، ژمارەی قوربانییانی هاوڵاتییانی مەدەنی روو لە هەڵکشانە و تەندرووستی ئەو وڵاتەش داوا دەکات رێڕەوێکی مرۆیی لە کەرتی غەززە بکرێتەوە بۆ دەربازکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دوێنێ لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە “وڵاتەکەیان ئابڵوقەی تەواوەتی دەخاتە سەر کەرتی غەززە” و لەو کاتەوە هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر دانیشتوان و هاوڵاتییانی شارەکە زیاتر بووە و هیچ رێگەیەکی دەربازبوون لە کەرتی غەززە نیە.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، کەرتی غەززە لە ئێستادا بەتەواوەتی لەژێر ئابڵوقەی ئیسرائیلدایە و هەموو رێگاکانی دابینکردنی سەرچاوەی مرۆیی و خۆراک و ئاو و سووتەمەنی و پێداویستی پزیشکی لەو شارە بڕدراوە.

بەپێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم کارەی ئیسرائیل دەچێتە قاڵبی تاوانی جەنگی و هیچ وڵاتێک ناتوانێت ئابڵوقەی سەربازی بخاتە سەر هاوڵاتیی مەدەنی هیچ وڵاتێکی دیکە.

هەرچی سەبارەی بە ژمارەی قوربانییانی شەڕە چاوەڕواننەکراوەکەی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسە، بەپێی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەکانی هەردوو وڵات، تا ئێستا 704 کەس لە فەڵەستین و 900 کەسیش لە ئیسرائیل کوژراون و بە هەزارانی دیکەش بریندارن و هەندێکیان برینەکانیان سەختە.

هێرشە لەناکاوەکەی حەماس لە رۆژی شەممەی رابردوو دوای ئەوە هات کە دانیشتوانی ئیسرائیل لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگەی مزگەوتی ئەقسا و، ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی لە چەند مانگی رابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا