یاسایەكی نوێ بۆ چاكسازییەكانی هەرێم ئامادە دەكرێت

ئەم بابەتە 17 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنوسی یاسایەكی نوێیە بۆ چاكسازیەكان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت “بارودۆخی چاكسازییەكان لەڕەوشێكی خراپدان”.

ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم، بە پۆڵەتیك پرێسی ڕایگەیاند: “هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی سزادراوان بۆچاكسازییەكان دەرخەری ئەوەیە ژمارەی تاوانكرن و كاریی نایاسایی و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لەهەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو لەهەڵكشاندایە”.

وتیشی:” بارودۆخی چاكسازیەكانی هەرێم لە دۆخێكی باشدا نییە لەبەر ئەوەی كاریگەریی دارایی و تەندروستیەكان لەناو چاكسازیەكاندا هەیەو زۆری ڕێژەی سزادراوان قەرەباڵغی گەورەی لەناو چاكسازیەكان دروستكردووە ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ناوچاكسازییەكان دروستكردووە”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكان، ئامادەكرن و دەركردنی یاسایەكی نوێی تایبەت بە چاكسازیەكان جارێكی تر هەوڵی نوێكردنەوەی كاركردن لە ناو چاكسازیەكانی هەرێم دەكاتەوە هەر ئەوەش وادەكات لە هەوڵی ئامادەكردنی ڕەشنوسی یاسایەكی نوێدابن بۆ سەرجەم چاكسازیەكان.

ئەحمەد نەجمەدین جەختیكردەوە، دەیانەوێت بەشێوازێكی وا مامەڵە لەگەڵ سزادراوانی ناو چاكسازییەكان بكەن، كە لەدوای تەواو كردنی سزاكانیان وەك هاوڵاتییەكی ئاسایی و درو لەكێشە بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک