سەرۆككۆمار سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك لەبارەی دۆسیەی ئاو لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پێكەوە زیانەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا بگرنەئەستۆ.

د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق لە بەغداد سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانیكرد, تایبەت بە دۆسیەی ئاو و جەختیكردەوە، لە گرنگی كۆنفرانسی ئاو، كە لە نیویۆرك بەڕێوەدەچێت و وتی، پێویستە هەنگاوی جددی و پراكتیكی بنرێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە مەبەستی پێكەوە گرتنەئەستۆی زیانەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا و دابینكردنی پشكێكی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق.

سەرۆككۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە رێكاری كاریگەر بۆ جێبەجێكردنی یاسای پێویست دیاری بكرێت، كە ئاو و ئاسایشی كشتوكاڵی لە عێراق بپارێزێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆ بكرێت، چونكە یەكێكە لەو وڵاتانەی بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە زۆرترین زیانی بەركەوتووە.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاویش رایگەیاند، لە دیدارێكیاندا لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران لەبارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و دانانی وێستگەی پێوانە لەسەر رووبارە سنوورییەكان، گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن.

ئامادەبووانی كۆبونەوەكەش جەختیانكردەوە، لە گرنگی بەشداریكردنی سەرۆككۆمار لە كۆنفرانسی ئاو و بەردەوامی گەشەپێدان، كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە نیویۆرك بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا