پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان خورماتوو و داوێ بەرڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان قەزای خورماتوو و ناوچەی داوێ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەدژی پاشماوەکانی گروپی چەکداری داعش ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە چەند سەعاتێکی خایاندووە و تێیدا هەردوو هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەدوای حەشارگەی پاشماوەکانی داعشدا گەڕاون.
لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان، تائێستا 155 چەکداری داعش کوژراون.