لە هەولێر سەردانیکردنی بەندکراوان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر ڕایگەیاند، بە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و تەندروستی سەردانیکردنی سزادراوان و بەندکراوان لەلایەن کەسوکارییانەوە دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاگاداری سەرجەم خانەوادەی بەندکراوان دەکاتەوە، سەردانیکردن (مواجهە) لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ٥ی ٢٠٢١ دەست پێدەکاتەوەو ئەم پێنجشەممەیە سەردانی سزادراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوە دەچێت.

لەبارەی ڕێکارەکانەوە چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، “ڕێکاری سەردانی سزادراوان بریتیە لە سەردانیکردنی دایک، باوک، خوشک، برا، هاوسەر و منداڵ، ئەویش بە پاندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییه‌كان”.

ئەم لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانیکردنی بەندکراوان و سزادراوان لەلایەن کەسوکاریانەوە قەدەغە کرابوو. ئەوەش نیگەرانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا