وەزارەتی بازرگانی عێراق: 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی دیکە گەیشت و لەچوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگاندا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە14ی شوبات، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی لەڕێگای کەشتی بارهەڵگرەوە گەیشتە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.

لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان ئاماژەی بەوەکرد، تیمێکی کوالێتی کۆنتڕۆڵ بۆ وەرگرتنی سامپڵ و پشکنینی سەرەتایی چوونەتە سەر کەشتییەکە و ئەو برنجە لەچوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی دڵنیابوونەوەی کۆتایی لە گونجاوی بەکارهێنانی، سامپڵەکان بۆ تاقیگە ناوەندییەکان لە بەغدا دەنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا