سەركردەیەكی یه‌كێتی: هەولێر بووەتە كۆریای باكور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی، وه‌ڵامی عارف تەیفور سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی داداتەوە و رایدەگەیەنێت “هێشتا پارتی ئه‌و هستریایه‌ی به‌رنه‌داوه‌ كه‌ لە ئەنجامی كۆنگرەی چوارەم، رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتی وایكردوه‌، ئەندام و كادیر و فەرماندە و لێپرسراوانی پارتی بێنە ژێر چەتری ئەو حزبەی كە بەراستی خەم و ژان و ژینی خەڵكی هەڵگرتوە”.

جه‌زای سه‌ید مه‌جید له‌ په‌یامێكدا بۆ عارف ته‌یفور كه‌ رایگه‌یاندبوو، “هه‌ندێك حزبی بچوك لە سلێمانی دەیانەوێت بێنە ناو پارتی و ئێمه‌ خۆمان به‌خاوه‌نی سلێمانی ده‌زانین” رایگه‌یاندوه‌، ئەم قسەیە لەدوای ئەو هستریایە دێت كە هێشتا پارتی ئه‌و هستریایه‌ی به‌رنه‌داوه‌ كه‌ لە ئەنجامی كۆنگرەی چوارەم و رۆڵ و پێگە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و وڵاتانی جیهان و گەرانەوە و هاتنی پەیتا پەیتای خەڵك و حزبەكانی دی و وای لە ئەندام و كادیر و فەرماندە و لێپرسراوانی پارتی كردوە كە بێنە ژێر چەتری ئەو حزبەی كە بەراستی خەم و ژان و ژینی خەڵكی هەڵگرتوە ، بەڵام لە نان بڕین و گواستنەوە و دروست كردنی دەیان كێشە دەسەڵمێنەوە.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “بڕوای تەواومان بە ئازادی و چالاكی سیاسی و كاری رێكخراوەیی هەیە و كەشێكی دیموكراسیمان خولقاندوە كە سەرجەم حزب و لایەنەكان لەم سنورە ئازادانە و بەبێ هیچ بەربەرست و رێگرییەك كاری خۆیان دەكەن، شانازی دەكەین یەكەمین رۆژنامەی ئازاد و گۆڤاری سەربەخۆ و كەناڵی تەلەفزیۆنی لە سلێمانی لە دایك بووە، بەپێچەوانەوەی حزبەكەتەوە كۆنترۆڵی هەموو جومگە ئەساسیەكانی ئەم وڵاتەمان نەكردوە، زیندانەكانمان پڕ نەكردوە لەو كادیر و چالاكوان و رۆژنامەنوسانەی رەخنە دەگرن یان وەك ئێمە بیر نەكەنەوە”.

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، “قسه‌كه‌ی عارف ته‌یفور له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك حزبی بچوك ده‌یانه‌وێت بێنه‌ ناو پارتیه‌وه‌، لەدوای ئەو هستریایە دێت كە هێشتا پارتی بەرنەداوە لە ئەنجامی كۆنگرەی چوارەم و رۆڵ و پێگە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و وڵاتانی جیهان و گەرانەوە و هاتنی پەیتا پەیتای خەڵك و حزبەكانی دی و وای لە ئەندام و كادیر و فەرماندە و لێپرسراوانی پارتی كردوە كە بێنە ژێر چەتری ئەو حزبەی كە بەراستی خەم و ژان و ژینی خەڵكی هەڵگرتوە ، بەڵام لە نان بڕین و گواستنەوە و دروست كردنی دەیان كێشە دەسەڵمێنەوە.

لەبارەی بەشێكی دیكەی قسەكانی عرف تەیفور كە باسی كە باسی ئیرهابی فكری لە سلێمانی دەكات، ئەو بەرپرسەی یەكێتی دەڵێت “ئەم قەوانە كۆنە وەك دەهۆڵەكەی كابرا لێدەداتەوە، پایتەختی ئەم هەرێمە لە ژێر زەبر و زەنگ و هەرەشە و تۆقاندن بوەتە (پیونگ یانگ) رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەوە دهۆكی رەنگین قەتیس كراوە و لەم هەرێمە دابڕێندراوە و مامەڵەی ئاگر و ئاسن لەگەڵ حزب و چالاكوانان دەكەن بەڵام فۆكەسیان لەسەر سلێمانیە و دەیان ناووناتۆرەیان لێناوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا