مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12-06-2022 بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەوە رایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسییان تاوتوێكرد.

پرۆسەی سیاسیی عێراق بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکانەوە پەکی کەوتووە و دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا