عێراق لەسەر داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، داخستنی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی هەر وڵاتێك ئەنجامی خراپ و كارەساتباری بۆ عێراق و ناوچەكە دەبێت.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەت لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ پاراستنی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی وڵاتان لە عێراق.

روونیشیكردەوە، بەبڕوای سەرۆكوەزیران هیچ داگیركارییەك لە عێراقدا بوونی نییە، هێزەكانی هاوپەیمانانیش لەسەر داوای حكومەتەكانی پێشووی عێراق هاتوون، هاوكات كازمی خۆشحاڵە بە پشتیوانی باڵیۆزانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ عێراق.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ بەدووری زانی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێكانی ئەمریكا و ئێران، چونكە بەوتەی ئەو هەردوو وڵات پشتیوانی لە حكومەتی نوێی عێراق دەكەن.

بەهۆی هێرشی بەردەوامی هێزە میلیشاییەكان بۆ سەرباڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئەو هەڕەشانەی دەیكەن، ماوەی چەند رۆژێكە ئەمریكا باس لە داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا