پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری سه‌رداننه‌كردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات.
شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق به پۆڵەتیک پرێس-ی رایگەیاند، “لە ئێستادا سەردانی شاندی دانوستاندکاری کورد بۆ به‌غدا بووە بەبەشێک لە یاسای پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر ئەو یاسایە تێپەڕێندرێت پشکی کوردیشی تێدایە و کوردیش پابەند بەو یاسایە دەبێت”.
شیروان میرزا ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، ئەگەر یاسای ئەویاسایە تێپەربێت ئەوە رێکەوتنەکەش دەکرێت، ئەگەر تێشنەپەرێندرێت رێکەوتنیش نابێت”.
ئەو ئەندام پەرلەمانی عێراق وتیشی، “تێبینیمان لەسەر یاسای قەرزکردنەکە هەیە بەڵام لە ئەنجامدا دەبێت ئەو یاسایە تێدەپەررێندرێت چونکە عێراق پێویستی بە قەرزکردن هەیە”.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا شاندی هه‌رێم به گه‌شبینیه‌وه باسیان له نزیكبوونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ده‌یانگوت ڕێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا واژۆكردنی ماوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمی و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم واژۆ نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه، ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی پێشوی عێراقه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت.