باڵێوزێکی ئەفغانستان داوای بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەفغانستان لە تاجیکستان وتی، بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان لە پەنجشێر دەتوانرێت، بۆ ناوچەکانیتریش درێژە بکێشێت.

محەمەد زاهیر ئەگبار باڵیۆزی ئەفغانستان لە تاجیکستان وتی، بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان لە شاخەکانی هەرێمی پەنجشێر دەتوانێت، بەرەو ناوچەکانیتریش درێژە بکێشێت.

ئە باڵێوزە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشدا”من بڕوام وایە بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان لەو ویلایەتە، دەتوانێت بەرەو ناوچەکانیتریش بڕوات، لە پەنجشێر خەڵژی نیشتیمان پەروەر و ڕاستی شەڕدەکەن، ئەوان شان بەشانی ئەحمەد شا مەسعود شەڕیان کردووە، لە ئێستاشدا دەتوانن، لەگەڵ کوڕەکەی ئەحمەد مەسود شەڕبکەن، بێ گومان تاکۆتایی بەرەنگارییان دەبنەوە”.

ئەگبار داوای لە تاڵیبان کرد، لێکۆڵینەوە بکەن ئەزموون وەربگرن لە جەنەراڵەکانی سۆڤیەت کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو کە پەنجشێر شەڕیان کردووە، بەاڵام نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن، وتیشی 25 ساڵ لەمەوبەر تاڵیبان کۆنترۆڵی تەواوی ئەفغانستانی کردووە جگە لە ویلایەتی پەنجشێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا