عێراق جارێكی تر باڵیۆزخانەكەی لە لیبیا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای نۆ ساڵ لە داخستنی، عێراق باڵیۆزخانەكەی لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەكاتەوە و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش دەكرێتە سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسیی باڵیۆزخانەكە.

رۆژی 25ی كانوونی یەكەمی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، باڵیۆزخانەكەیان لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا كردووەتەوە، بۆ خزمەتكردنی رەوەندی عێراقی لەو وڵاتە.

لەساڵی 2014 وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزخانەكەی لە لیبیا داخست، بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە و دروستبوونی شەڕ و ململانێی سەربازیی لە نێوان گرووپە ناكۆكەكانی ئەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، كە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی ئەو وەزارەتە، وەك سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسی عێراق لەو باڵیۆزخانەیە دیاریكراوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارتی دەرەوەی عێراق، نزیكەی 10 هەزار عێراقی لە لیبیا دەژین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا