پۆتیك پرێس:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌ی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ی بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند كرد، له‌بودجه‌كه‌شدا سزادانی توركیا دیاریكراوه.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ده‌نگی 335 ئه‌ندام و ناڕه‌زایه‌تی 78 ئه‌ندام، بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد كه بڕه‌كه‌ی 740 ملیار دۆلاره.
ئه‌مریكا یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی وڵاته‌كه‌ی، ته‌رخانكردووه به سزادانی توركیا ئه‌ویش به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی گاز له‌گه‌ڵ ڕوسیا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی غاز له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
هاوكات پڕۆژه‌یاسای یاسای بودجه‌ی 2021ـی ئه‌مریكا سزای توركیا ده‌دات به‌هۆی كرینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له ڕووسیا.
چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بودجه‌كه په‌سه‌ند بكات، پاشان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای بكات بۆ واژۆكردن یاخود به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه.