پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ عێراق هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند.
بایدن له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی “بینینی پاپا فرانسیس كه سه‌ردانی شوێنه‌واره ئاینییه‌كان و زێدی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی كۆبوه‌وه و دواتریش نوێژی له موسڵ كرد، شارێك كه ساڵانێك به‌ده‌ست توندوتیژی و توندڕه‌ویی داعشه‌وه ناڵاندوویه‌تی، په‌یامێكه بۆ هه‌موو جیهان”.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌رله‌و په‌یامه‌ی له‌تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت “پاپا په‌یامی برایه‌تی و ئاشتی له‌گه‌ڵ خۆیدا پێبووه”.
ڕۆژی هه‌ینی پاپا فرانسیس گه‌یشته عێراق و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عێراقی جێهێشت.