لەسەر كەیسی منداڵە ونبووەكان چەند راسپاردەیەك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەدەستپێشخەری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان، كۆبوونەوەیەك لەسەر كەیسی منداڵە ونبووەكان ئەنجام دراو تیایدا چەند راسپاردەیەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كران.

كۆبوونەوەكە بە دەستپێشخەری دكتۆر مهاباد كامیل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران و بەشێك لە نوێنەرانی فەرمانگە حكومی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەندەنی بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند راسپاردەیەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كران كە بریتیبوون لە شەش خاڵ لەوانە بابەتی یەكلاكردنەوەی كەیسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە بە رێگەی زانستی و یاسایی، جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان كار بۆ بەجینۆساید ناساندنی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە بكەن، ئەوەش لەرێگەی یاساوە، هاوكات یاسایەكی تایبەت دەربكەن كە تێدا چارەنووس و مافی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجەی پارێزراو بێت.

لە راسپاردەكاندا جەخت لەسەر ئەوەش كرایەوە، بابەتی یەكلاكردنەوەی كەیسی منداڵە ونبووەكانی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە نەكرێتە بابەتی میدیایی و ئەو كەیسانە بە رێگای زانستی ‌و یاسایی یەكلابكرێنەوە، بۆ ئەوەی لە رێگەی میدیاوە ئەو كەیسانە نەشوێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا