بایدن جەختی لە بەهێزکردنی بەهاکانی دیموکراسی کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەک بە ناوی (لە پێناوی دیموکراسیدا) ڕایگەیاند، جیهان لە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویدا وەستاوە، جەختی لە بەهێز کردنی بەهاکانی دیموکراسیش کردەوە.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2021، لە کاتی دەستپێکردنی کۆنگرەدا بە ناوی ” لە پێناوی دیموکراسیدا” وتی،  ” ئەمڕۆ جیهان لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویدا وەستاوە، و بژارەکانمان ئاڕاستەی جیهان دەستنیشان دەکات بۆ دە ساڵی داهاتوو.”

بایدن وتیشی، بەدیهێنانی دیموکراسی کارێکی ئاسان نیە بەڵام تاکە ڕێگەی چارەسەرکرنی کێشەکانە.

لە درێژەی گفتوگۆکەیدا جۆ بایدن وتی، ئەمریکا هەموو کارێک دەکا بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی بڕوای بە دیموکراسی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا