ئەمریکا ژێردەریاییەکی تۆقێنەر رەوانەی دەریای ناوەڕاست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، ئەمریکا ژێردەرییایی “ئۆهایۆ” ناردە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئامانج لە ناردنی ژێردەریاییەکە، رێگریکردنە لە ”نەیارەکان” بۆ فراوانکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو، ژێردەریایی ‘ئۆهایۆ کلاس’، کە یەکێکە لە بەهێزترین و پێشکەوتووترین ژێردەریاییەکانی ئەمریکا، لەرێگەی کەناڵی سوێسەوە چووەتە ناو ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست و ئێستا لە نزیک باکووری رۆژهەڵاتی قاهیرە گیرساوەتەوە.

هەرچەندە لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا ئاماژە بە ناوی ژێردەریاییەکە نەدراوە، بەڵام ژێردەریایی “ئۆهایۆ” چوار وەشانی جیاوازی هەیە کە هەرچوارییان خاوەنی سەکۆی هەڵدانی مووشەکی زیرەکن و بە مووشەکی بالسیتی تۆماهۆک و تۆرپیدۆ (مووشەکی دژە ژێردەریایی) پڕچەک کراون.

هەریەکێک لەم ژێردەریاییانە، 154 مووشەکی تۆماهۆکیان هەڵگرتووە، کڵاوەی هەر یەکێک لەم مووشەکانە، توانای هەڵگرتنی 450 کیلۆگرام تەقەمەنی بەهێزی هەیە.

ئەمریکا زۆر بە دەگمەن جوڵە بەم کڵاسەی ژێردەریاییە دەکات، یەکەم و کۆتا ئەرکی ئەم ژێردەریاییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011، و ئەوکاتە لە ئۆپراسیۆنی ”بەرەبەیانی ئۆدێسا” نزیکەی 100 مووشەکی تۆماهۆکیان گرتە ئامانجەکانیان لە لیبیا.

راگەیاندنی ناردنی ناردنی ژێردەریایی مووشەکی رێنماییکراوی “ئۆهایۆ” لە پاش ئەوەدێت، کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمرکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد. بلینکن لە سەردانە کتوپڕەکانیدا، سەردانی هەریەکە لە تورکیا، عێراق، ئیسرائیل، کەناری رۆژئاوا، ئوردن و قوبرسی کردوووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا