باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: هیچ بانكێكمان لە عێراق سزانەداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی رێككارەكانی ئەمەریكا تایبەت بە سنوورداركردنی كارەكانی 14 بانكی عێراقی، ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: بەشداریمكرد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا و بانكی ناوەندی عێراقی.

رۆمانۆوسكی لە تویتەر هەروەها نووسیوویەتی: بەهۆی مەترسییەكان لەبارەی سپیكردنەوەی پارە، كاری 14 بانكمان لە عێراق‌ سنووردار كرد‌، بانكی ناوەندی عێراقیش هەنگاوی پێویستی سەبارەت بەو پرسە ناوە، واشنتن سزای هیچ بانكێكی عێراقی نەداوە.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا دەشڵێت: بەردەوام دەبین بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستەمی (ئابووری و بانكی) لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە بانكی ناوەندی عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا