پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، “ڕەنگە تورکیا پەنابباتەبەر عێراق بۆ بەدەستهێنانی غاز”.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، “ئەردۆغان باسی لە ئەگەری پەنابردنەبەر عێراق کردووە بۆ بەدەستهێنانی غاز، ئەمەش لەدوای ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا دروستبوون”.
لەبارەی ناکۆکییەکانی روسیا و ئۆکرانیا ئەردۆغان وتی: لە حاڵەتێکدا گەر ڕۆڵی نێوەندگریمان پێبسپێردرێت لەنێوان ئەو دوو وڵاتە، بەدڵنیاییەوە کار بۆ ئەو ئەرکە دەکەین و بەرپرسانە مامەڵە دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا”.