حەلبوسی بۆ چەند پرسێکی گرنگ سەردانی میسر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ  محەمەد حلەبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە میسر بەشداری دەکات لە کۆنگرەیەکی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، حەلبوسی بەشداری 33هەمین کۆنگرەی لە ناکاوی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب دەکات، لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆنگرەکە لە ژێر ناونیشانی( مزگەوتی ئەقسا و هەموو شوێنە پیرۆزەکانی ئیسلام و مەسیح لە پێشینەی ئێمەن) بەڕێوە دەچێت.

لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا، محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان کارەکان بەڕێوە دەبات، تا ئێستا بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان حکومەت پێکنەهاتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا