بەریتانیا 140 سەرباز دەنێرێت بۆ سنوری پۆڵەندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، 140 ئەندازیاری سەربازی ڕەوانەی سنوری پۆلەندا کردووە، بۆ چارەسەکردنی کێشەی کۆچبەران.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 140 ئەندازیاری سەربازی ڕەوانەی پۆڵەندا کردووە، بۆ پاڵپشتی کردن و هاوکاریکردنی سەربازانی پۆڵەندا سەبارەت بەو بارودۆخەی بە هۆی کۆچبەرانی نایاساییەوە، لە سنوری نێوان پۆڵەنداو بیلاڕوس دروست بووە.

ڕوونیشی کردەوە، شارەزایان لە فەوجی ئەندازیاری 32ن، لە ئەندازیارانی شاهانەن پاڵپشتی هێزەکانی پۆڵەندا دەکەن، لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە ئەندازاییەکانی تایبەت بە سنورەکە، وەک پشتگیری زێرخانی ئابوری و چاککردنەوەی ڕێگاکان و هەروەها هاوکاری و پلاندانان لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمدا، ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن، پێشبینیش دەکرێت تامانگی نیسانی داهاتوو بەردەوام بن.

ئاماژەیان بەوەشدا، تیمێکیان ناردووە بۆ سنوری لیتوانیا، بۆ ئەوەی پشتیوانیان بکات ئەگەر هاتوو ڕوبەڕووی فشاری لەو شێوەیە بوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا