پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی بایکۆتی کارمەندانەوە سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی بەرلین لە ئەڵمانیا ڕاگیران.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، نزیکەی 300 گەشتی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی بەرلین ڕاگیراون و ئەمەش کاریگەری لەسەر نزیکەی 35 هەزار سەرنشین دادەنێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی سکای نیوز، کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەرلین بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای زیادکردنی کرێی ڕۆژانەیان دەکەن.
داواکاری کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەرلین بۆ زیادکردنی کرێی ڕۆژانەیان لەکاتێکدایە، ئەڵمانیا بە دۆخێکی سەختی ئابووری و هەڵئاوساندا تێدەپەڕێت و بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتی ساڵانەی ئابووری بڵاوبکاتەوە، کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەڵئاوسان تێیدا بۆ ئەمساڵ بگاتە %6.