ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتیی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە9ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتیی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بڕیارە، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتیی یەکێتی درێژە بە کۆبوونەوەی خۆی بدات.

لەکاتێکدا، دوێنی یەکشەممە8ی تشرینی یەکەم، ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتیی یەکێتی، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی ئەنجام دا و بڕیاردا ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەبێت.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرایەوە، کە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا