‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: داهاتووی هەرێم و ژیانی خەڵكەكەی نەكرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەتەكان

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.

‏‎لە دیدارێكدا كە ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی هەرێم و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و رایگەیاند، هەموومان لە هەرێم یەك چارەنووسی هاوبەشمان هەیە، بۆیە پێویستە هەمووان مامەڵەیەكی دروست و بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و داهاتووی هەرێم و ژیانی خەڵكەكەی نەكرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەتەكان.

‏‎لەبارەی رێكخستنەوەی پێشمەرگە و هەوڵەكان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە نیشتمانییە، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، یەكێتی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكات و دەیەوێت بەزووترین كات هەموو هێزەكان لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی نیشتمانیی دادپەروەرانەدا رێكبخرێنەوە و پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاكان بێت.

‏‎كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و شایستەداراییەكانی هەرێم تەوەرێكیتری گفتوگۆكان بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێم و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان كاری لەپێشینەمانە، هەوڵەكانیشمان لەوپێناوەدا بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا