نێچیرڤان بارزانی: بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆ رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەلاحەدین كرد و رایگەیاند، دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرنەبەر و تاوانكار رووبەڕووی سزای یاسایی خۆی دەبێتەوە.

رۆژی چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان، هەردوو مامۆستاكەی ‏زانكۆی سەلاحەدین كرد كە رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 لەلایەن خوێندكارێكی زانكۆی سۆرانەوە كوژران.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی لەگەڵ خێزان و كەسوكار و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆدا دەربڕی و هیوای ‏خواست خوای مەزن گیانی هەردووكیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ‏سەبووری و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەكەدا، هەمووانی دڵنیا كردووەتەوە كە دادگا و ‏لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرنەبەر و تاوانكار رووبەڕووی ‏سزای یاساییی خۆی دەبێتەوە.‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا