وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانكۆكان بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین و دهۆك، پلەیەك یەكەم تا سێیەمی زانكۆ حكومییەكانیان گرتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ریزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی لیستەكەش زانكۆی سلێمانی یەكەمی ریزبەندییەكەیە و بەدواشیدا هەریەكە لە زانكۆكانی سەڵاحەدین و دهۆك پلەی دوەم و سێیەمیان گرتوە.

هەر لە لیستەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا زانكۆی هەولێری پزیشكی و زانكۆی پۆلۆتەكنیكی هەولێر و زانكۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا شەشەمیان هەیە.

بەگوێرەی ئەوەی لە ریزبەندیەكەدا هاتوە، هەریەكە لە زانكۆكانی نەورۆز و جیهان كەمپی سلێمانی و زانكۆی ئەمریكی پلەی هەشت تا دەیەمیان هەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە زانكۆی سلێمانی پلەی پێنجەم و زانكۆی سەڵاحەدین پلەی هەشتەم و زانكۆی دهۆك پلەی چواردەهەمینیان لە ریزبەندی زانكۆكانی عێراقدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا