پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، چاوهڕوان دەكرێت ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى 28ی كانوونی دووەمی 2023، شەپۆلێکى بارینی باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، چاوهڕوان دەكرێت ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى 28ی كانوونی دووەمی 2023، شەپۆلێکى بارینی باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات، تاکوو ڕۆژى چوارشەممە بەردەوامى هەبێت،سەرەتای کاریگەریى ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە نمە باران و بەفر بارین دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو ڕۆژى یەکشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى دووشەممە و سێشەممەدا، کاریگەریى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت و باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سەختەكانیش بەفر دەبارێت.
لە کۆتاییشدا هاتووە، لە ماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆلەدا، پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت؛ ڕۆژى چوارشەممەش کۆتایی بەو شەپۆلی دابارینە دێت .