ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم دەگاتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و چەند وەزیرێک سەردانی بەغدا بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچە و کێشەکانی پەیوەست بە جێبەجێنەکردنی یاسای بودجە.

بڕیار وایە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری عێراقیش لەگەڵ ئەو شاندەدا بێت کە گەشتی شاری بەغدا دەکەن. و لەگەڵ تەیف سامی، هاوتا عێراقییەکەیدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق میوان دەبن بۆ تاوتوێکردنی چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی سەردانی شاندە باڵاکەی حکومەتەوە ووتی، “حکوومەتی هەرێم پابەندی ڕێکەوتنەکانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکوومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆک وەزیران و حکوومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان،بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا