پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژی شەممە و یەکشەممە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەوامیان کاتژمێرێک دوا دەکەوێت.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تێێدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یانیان پله‌کانی گه‌رما زۆر داده‌به‌زێت، بڕیارماندا بۆ ڕۆژی شه‌مه‌و یه‌ک شه‌مه، ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن، له کاتژمێر 9:00 ده‌ست پێ بکات و ده‌وامی پاش نیوه‌ڕوانیش کاتژمێر 1:00 ده‌ست پێده‌کات.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە بڕیاریدا سبەی شەممە بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.