لایەنەسیاسیەكانی هەرێم سەرنجەکانیان لەسەر دەستوور دەدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی نوسینەوەی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، لایەنەسیاسیەكان سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان دەدەنە پەرلەمانی کوردستان.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێنا و لەئێستادا ئەو لیژنەیە سەرنجەكانی خۆی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە.

روپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی له‌پەرلەمانی كوردستان و هاوكات ئەندامی ئەو لیژنەیە كە كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەسەر پرسی دەستور پێكیهێنەوە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “وەك لیژنەكە تێڕوانینی خۆمان بۆ كۆمەڵێك پرس لە پرۆژەیاسای دەستور نوسیوەتەوە و داومانە بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان”.

وتیشی “پرس و پێگه‌ی ئاینی ئیسلام، ئازادییه‌ گشتییه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سەڵاته‌كان، سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، ئازادی گشتی و تاك دەبێت لەرۆژەكەدا جێگەی بكرێتەوە”.

ئەمەلەكاتێكدایە، لە ساڵی 2009 دەستووری هەرێمی کوردستان نووسرایەوە و پەرلەمان پەسندی کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان رەشنووسەکە نەخرایە گشتپرسی و تەنیا وەک مەرەکەبی سەر کاغەز مایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا