“پارتی شکستیهێنا لە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار و بەرەو پۆستی پارێزگاری کەرکوک هەنگاودەنێت”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کامل بەیاتی، شرۆڤەکاری سیاسی عێراق دەڵێت، “پارتی دڵنیابووەتەوە لەوەی ناتوانێت پۆستی سەرۆککۆمار بەدەستبهێنێت بۆیە لە ئێستادا هەوڵ بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەدات”.

کامل بەیاتی ئاشکرای کرد، “لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەتایبەتی کاتێک بارزانی درک بەوە دەکات کە قورسە پۆستی سەرۆککۆمار بەدەستبهێنێت، ناکۆکییەکان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەستپێدەکات”.

باسی لەوەشکرد، “حزبە سوننییەکان هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن پارێزگاری ئێستای کەرکوک لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، تەنانەت بە مەرجی ئەوە دەنگ بە هەر کاندیدێک دەدەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق، کە ئەم پارێزگارە لە پۆستەکەیدا بهێڵێتەوە”.

بەیاتی ئاماژەی بەوەشکرد، “پارتی لەدوای ئەوەی شکستدەهێنێت لە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەدات، بەهۆی ئەوەی کوردەکان زیاتر لە نیوەی کورسی پەرلەمانیان هەیە لەم پارێزگایە، هەر ئەمەشە کە پارتی دەخاتە ململانێوە لەگەڵ ئەو حزبەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی لەلایە و ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی دیکەی داڕمانی هاوپەیمانی سێقۆڵی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا