پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ بە هاناوە چوونی ئاوارەكانی كەمپی شاریا

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی كوردستان لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی خواست و پێداویستییەكانی دانیشتوانی كەمپی شاریا و داوای لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كرد پەلە بكەن لەگەیاندنی هاوكارییەكانیان بەزیانلێكەوتووان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەداخێكی قووڵەوە هەواڵی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی كەمپی شاریا-مان بیست، نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەچارەنووسی دانیشتوانەكەی دەردەبڕین و داواكارین پەلە بكرێت لە ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكانیان و بتوانن بە ئاسوودەیی و سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە ، وەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانمان ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوونی خواست و پێداویستییەكانی دانیشتووانی زیانلیكەوتووی كەمپەكە كەبەهۆی ئەو ڕووداوەوە خێوەتەكانیان سووتاوەو زەرەرو زیانیان بەركەوتووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپەیوەندیدا دەبن بۆ هاوكاریكردنیان و قەرەبووكردنەوەی خێرایان و كەمكردنەوەی خەم و ئازارەكانیان.

رۆژی هەینی بە هۆكارێكی نەزانراو ئاگر لە كەمپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك كەوتەوە و لە ئەنجامدا زیانێكی زۆری ماددی بە كەمپەكە گەیشت تا ئێستاش هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا