یەکێتی ئەوروپا لە دژی تورکیا پاڵپشتی قوبرس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپای بەرامبەر بە داکۆکیکردن لە مافەکانی قوبرس راگەیاند لەو ناکۆکیەی لەگەڵ تورکیادا لەسەر مافی گەڕان بەدوای گاز لە دەریای ناوەڕاست دروسژ بووە.

چارلس میشێل لەدوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ نیکۆس ئاناستاسیادس سەرۆکی قوبرس بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی قوبرس دەکات لەو دۆخە مەترسیدارەی رووبەڕووی دەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، پێویستە زۆر ئاگاداربین لەبەرئەوەی ئەم ناکۆکییە پەیوەندی بەسەرجەم ئەندامانی ناو یەکێتی ئەوروپاوە هەیە لەنێویشیاندا قوبرس.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ١٦ی ئەیلول، ئۆرسولا ڤۆن دەر لەیەن سەرۆکی دانوستانی ئەوروپی هۆشداری دایە تورکیا لەبارەی هەر هەوڵێکی ئەو وڵاتە بەهۆی ناکۆکییەکانی گاز لە دەریای سپی ناوەڕاست ببێتەهۆی ترساندنی وڵاتانی دراوسێی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا