کێشەی هاوڵاتیانی گوندی تووەسپی چارەسەر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کێشەی گوندی تووەسپی چارەسەر دەکرێت و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند، جێگری سەرۆکی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک، کێشەی زیادەڕۆیی لەو سنورە لە ئایندەدا چارەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە قائیماقمیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا نوسی، “به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دانیشتوانی گوندی تووەسپی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازی کرد له‌ نوێنه‌ری دانیشتوانی گوندی تووه‌سپی و رایگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان بەشێوەی یاسایی”.

وتیشی: پێشتر لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک و جیاکردنەوەی سنوری گوندەکە، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیان داوە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حکومەت ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی گوندی تووەسپی دراوە و لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک تایبەت بەو سنورە کێشەی زیادەڕۆیی بەشێوەی یاسایی چارەسەر دەکرێت، داواشی لە دانیشتوانی گوندەکە کرد ھاوکاریان بن، بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەیەکجاری و لە رێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە چارەسەر بکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا