كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌واڵێكی ناخۆش بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەسترازێنیکای بەریتانی – سویدی رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکەوە ماوەی دوو مانگ لە خشتەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دوادەکەوێت.

لەوبارەیەوە پاسکال سوریۆ، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاند، هێشتا کێشەمان لەگەڵ بەرهەمهێنانی پێکهاتەی سەرەکی ڤاکسینەکە هەیە کە لە کارگەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا بەرهەمدەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا دەرفەتمان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکە، بەڵام دوو مانگ لەو خشتەیە دوادەکەوین کە پێشتر داماننابوو.

جەختی لەوەشکردەوە، کۆمپانیاکە لەتوانایدا دەبێت بڕێکی گونجاو لە ڤاکسینەکە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دابین بکات.

هاوکات، سوریۆ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە لەلایەن میدیاکانی ئەوروپا و هەندێک سیاسییەوە دراونەتەپاڵی گوایە ڤاکسین بە وڵاتانی دیکە بە نرخی زیاتر دەفرۆشێت.

سوریۆ باسی لەوەشکرد، یەک ژەم لەو ڤاکسینە کاری خۆی دەکات و کاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و پێویست بە وەرگرتنی دوو ژەم ناکات.

هەفتەی رابردوو، کۆمپانیای ئەسترازینیکا کۆمسیۆنی ئەوروپای ئاگادارکردەوە لەوەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەرێژەی %60 قەبارەی دابینکردنی ڤاکسین کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا