کەجەکە: پێویستە ناڕەزایی گەورە لەلایەن گەلی باشور دژی تورکیا پیشان بدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، “پێویستە ناڕەزایی گەورە لەلایەن گەلی باشوری کوردستانمان دژی هێزی داگیرکەری تورک پیشان بدرێت”.

ڕۆژی هەینی 22ی نیسانی 2022 هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “گەلی باشوری کوردستانمان پێویستە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناڕەزایی گەورە پیشان بدەن. ئەم هێرشە لەدژی باشوری کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانی کوردە”.

وتیشی، “پەکەکە و گەریلا بەهۆی ئەوەی بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت و دەستکەوتەکان دەپارێزێت، دەبێتە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان. گەلی باشوری کوردستانمان بە جێگیربوونی لەگەڵ گەریلا وەک ساڵەکانی رابردوو پێویستە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئیرادەی ئازادی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بە وەستانەوە لەبەرانبەر داگیرکەری و خیانەت، دەپارێزرێن. ئەوانەی هەبوونی گەریلا وەک بیانو بۆ داگیرکاری پیشان دەدەن، ئەو هێزانەن کە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەن و بەهاکانی کورد پێشکەش بە دوژمن دەکەن”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزەکانی تورکیا بەبیانوی کردنەئامانجی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن و تا ئێستاش هەر بەردەوامن لە هێرش و لەشکرکێشییەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا