نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە26ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تێیدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (7) تەمووز دیاریکرد.

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتییە لە (274) دینار، لە کاتێکدا مانگى حوزەیران (6) نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (277) دینار بوو.

جەختیکردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا