توركیا لەم ناوچەیەی كوردستان بە درۆن هێرشی كرد و ژمارەیەك کارمەندی ئاسایشی شەهید كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، توركیا بە درۆن ئۆتۆمبێلێكی لە عەین عیسا كردوونەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كارمەندیان شەهیدبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە، درۆنی توركیا هێرشەكەی لە عەین عیسا ئەنجامداوە و دەستبەجێ دوو ئەندامیان شەهید بوون، دوو ئەندامی دیكەشیان بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكانیانەوە ئەوانیش شەهید بوون.

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئاماژەی بۆ ناوی چوار كارمەندەكەیان كردووە، ناویان بەشار محەممەد عەلی بوزان، جیهان محەممەد مستەفا، سارە حوسێن و سەلما مستەفایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا