هەرێمی كوردستان..نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سووریا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بڕیاریان دا، نوێژی مردوو، بۆ گیانی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا بكرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بڕیاریاندا، رۆژی هەینی 10_2_2023 راستەوخۆ دوای نوێژی هەینی، نوێژی مردوو بكرێت و نزا بۆ چاكبوونەوەی برینداران بكرێت.

رۆژی 6_6_2023، بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و چەندین ناوچەی دیكەی سووریا و توركیای هەژاند و بە هۆیەوە هەزاران كەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیكە بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا